WKO ehrt Dr. Golmorad Moradi

WKO hat im Rahmen einer Veranstaltung am 01.06.2019 Herrn Dr. Golmorad Moradi für sein langjähriges Engagement geehrt.


ڕێکخراوی جیهانی کورد له‌ ڕۆژی ٠١.٠٦.٢٠١٩ کۆرێکی تایبه‌ت بۆ رێزلێنان له‌ که‌سایه‌تی رووناکبیر و ماندوویینه‌ناسیکورد دوکتور گوڵمراد مرادی بەرێوە برد

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەمە ڕیکەوتی ١/٦/٢٠١٩ لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان، بە نیشانەی ئەمەگداری بۆ زیاتر لە نیو سەدە کار و تێکۆشان لە پێناوخزمەت بە دۆزی کورد دا، لە لایەن رێکخراوی جیهانی کورد،کۆرێکی ڕێزگرتن لە بەڕێز دوکتور گوڵمراد مورادی بەڕێوە چوو.

کۆڕەکە لە لایەن هەردوو بەڕێزان خاتوو نەسیم میرئەحمەدی و دوکتور فەرهاد عزەتیزادە بەرێوە چوو. بەرێز بێهرووز ئەنساری بەرپرسی رێکخراو، بە کورتی وێڕای ئاماژە بە گرینگیدان بە رۆلی زانست و لەو پێوەندییەدا هاندانی بەرەی نوێ بۆ کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان بۆ خۆپەروەردەکردن، باسەکەی هێنایە سەر دوکتور گوڵمراد و چۆنێتی سەرکەوتنەکانی و گەیشتنیان بە پلەی ئاکادێمیسین و ناساندنی کێشەی کورد لە دەرەوەی وڵات بە ناوەندە زانستییەکان و کۆمەڵانی خەلک.

پاشان بەشێک لە ژیانی دوکتور گوڵمراد لە زمانی خۆیەوە لە تۆیی کورتە فیلمێکی چەند خولەکیدا کە لە لایەن بەڕێز محەمەد ڕەزا ئەسکەندەری، دۆستی لە مێژینەی د. گوڵمراد ئامادە کرابوو، خرایە بەر دیدەی ئامادەبووان.

لە درێژەی بەرنامەکەدا هونەرمەندی دەنگخۆش و هەستبزوێنی کورد بەرێز عەلا سەلاحیان، بە چڕینی چەند گۆرانی فەزای کۆرەکەی ڕازاندەوە.

دوای پشوودان، لە بڕکەی دووهەم دا، نوێنەرانی چەند حیزب و رێکخراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاڵمان وێڕای ستایشی نەقشی د. گوڵمراد ، پەیام و دەستەگوڵی رێز و خۆشەویستیان پێشکەش کرد. وەك: خاتوو کەژاڵ نەقشبەندی لە لایەن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران. پەیامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە لایەن بەڕێز عیسا زوورانی. پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران(ناردراو). بەرێز ئەرسەلانی خوسرەونژاد لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان. هەروەها لە لایەن بەرێز خاتوو ئەسمەری عەباسی دەستەگوڵی خۆشەویستی و وەفا پێشکێش کرا.

بەرێز ئێقباڵ سەفەری بەرپرسی رێکخراوی جیهانی کورد لە وڵاتی سۆئێد بە رێگای سکایپ دا پەیامی رێزلێنان و قەدرزانینیان ئاڕاستەی بەرێزیان کرد.

بەڕێز جیهانگیر ئەدیبپوور ئەندامی دەستەی گارگێڕ و دۆستی نزیکی دوکتوور گوڵمراد هەستی خۆی بەرانبەر بە ناوبراو لە چەند ڕستەیەکدا دەربڕی.

کاتێک د.گوڵمراد هاتە پێش مایکەکە، بۆ ئەوەی لە گەڵ بەشداربووان بدوێ، لە لایەک تووشی هەستێکی دەروونی خۆش و لە لایەکیش ئێش و زامی لە کۆتایی نەهاتووی جگەرگۆشەکەی دەرفەت و مەودای ئەوەی پێنەدا تا درێژە بە قسەکانی بدا. لە کۆتاییدا، لەوحی رێزلێنان لە لایەن دەستەی کارگێڕی رێکخراوەکەمان پێشکەش بە بەرێز دوکتور گوڵمراد کراو ولە گەڵ بەشدارانی کۆڕەکە وێنەی هاوبەش گیرا.

پەیامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان

پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران


ڕێزلێنان لە دوکتور گوڵمراد مرادی