دیداری ژینا و ژیانەوە

شۆڕشی ژینا کە بە کوشتنی کیژی کوردستان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەریهەڵدا، دەکرێت وەک خاڵی وەرچەرخانی ڕاپەڕینی گەلی کورد لەدژی دەسەڵاتی داسەپاو سەیر بکرێت کە زیاتر لە چوار دەیە ڕێگەی بە هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک بەسەر خەڵکی کوردستاندا داوە.

سەرەتایەکی نوێ کە هەموو چینەکانی کۆمەڵگای بە سەرکردایەتی ژنان و لاوان بە بزووتنەوەکە گرێدا، بە خێرایی بە هەموو ئێراندا تەشەنەی کردو جیهانی لەگەڵ خۆیدا هاوڕاو هاودەنگ کرد.

هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئێستا چەندین شیکاری لەسەر ئەم ڕاپەڕینە و ڕووداوەکانی خراوەتەڕوو، بەڵام ڕەنگە پێویست بێت بە تێڕوانینێکی قووڵترەوە خوێندنەوە بۆ ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بکرێت بۆ ئەوەی کە ببێت بە دەروازەو سەکۆیەک بۆ نەخشە ڕێگای داهاتوو بۆ بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان.

دیداری „ژینا و ژیانەوە“ هەوڵدەدات بە شیکاری، مەعریفەناسی، خەسارناسی و دیاردەناسی شۆڕشی ئەمجارەی کوردستان بە بەشداری بژاردەگەلی سیاسی و زانستی بە مەبەستی پێکهێنانی کەشێکی زانستیانەو کرانەوەی دەروازەیەک بۆ لێکتێگەیشتن و هاوئاهەنگی و کۆد کردنی ئەندێشەو بڕیار و کردەوەو کاردانەوەکان بۆ داهاتوو.

کات: ٢٥ فێبرواری ٢٠٢٣

شوێن: ئاڵمانیا / بۆن

خه‌ڵات کردنی ڕێکخراوی هه‌نگاو بۆ ماڤه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن ڕێکخراوی جیهانی کورده‌وه
وتاری بێهرووزی ئه‌نساری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی ڕێکخراوی جیهانی کورد