لە ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢، سێ سیاسەتمەداری کورد و کەسێک لە هاورێکانیان، لە ڕێستووڕانی „میکۆنووس“ لە بێڕڵین دەکووژرێن. لێپێچینەوەی تاوانباران کە لە لایەن دادگای باڵای ناوچەیی بێڕڵین سێ ساڵ و نیوی خایاند، ئاشکرای کرد کە چۆن دەزگای سیخوڕی ئێران توانی تێڕۆڕیزمی دەوڵەتی لە ئاڵمان بە ئەنجام بگەیەنێ. هەروەها ئاماژە بە گوشارەکانی ناوخۆ و دەرەوە دەکات کە دەزگای قەزایی ئاڵمانی فیدڕاڵ لە کاتی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە، ڕووبەڕوویان بۆتەوە. ٢٣ ساڵ دوای ئەو ڕووداوە، لە ١٧ی سێپتامبری ٢٠١٥ „برۆنۆ یوست“ ، نوێنەری دادستان، سەبارەت بەو قۆناخە تایبەتییە و ئاکامەکانی ڕەوتی „میکۆنووس“ دەدوێ