هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناوداری کورد و تێکۆشەری ڕێگای ڕزگاری و ئازادی کوردستان، بهڕێز کاک جەلیل گادانی بە هۆی پەتای کۆڕۆنا، خەمباری کردین.
بەڕێز کاک جەلیل گادانی، یەکێک لەو دەگمەن خەباتکار و تێکۆشەرانە بوو کە لە هەرەتی لاوییهتی و لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە لە مەیدانی خەبات دژی داگیرکاری و کۆنەپەرستی و لە پێناو دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان و هەروەها سەروەری و سەربەستی نەتەوە و نیشتمان دا، ماندوویینەناسانە و بێوچان لە هەوڵدا بوو.
ناوبراو کەسایەتێکی پایەبەرزی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو کە شوێنپەنجەی بەسەر ڕووداوەکانی زیاتر لە نیو سەدەی کوردستاندا دیارە و کار و تێکۆشان و بەرهەمە بە نرخەکانی کاریگەریی لەسەر گهنج و لاوهکان و ههروهها نهوهی داهاتوو، دادەنێ و مێژووی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان بە بایخەوە دەڕوانێتە هەوڵ و تێکۆشانەکانی.
ڕێکخراوی جیهانی کورد بە بۆنەی کۆچی دوایی نەمر کاک جەلیلی گادانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوسەنگەرانی دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمی ئێوەی بەڕێز و هەموولایەک دەزانێ.
رێکخراوی جیهانی کورد لە ئاڵمان
٢٠٢٠/٨/٦