
ماشینی سەرکوتی سیستەماتیکی کۆماری ئیسڵامی ئێران له دژی نهتهوهی کورد، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر ڕۆژەو بە شێوازێک، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد لەم پارچەی داگیرکراوی نیشتمان، دەکاتە ئامانج.
گیران و دەسبەسەر کرانی زیاتر لە شەست چالاکی خوێندکاری و مەدەنی گەلەکەمان لە سەرانسەری کوردستان، سەڕەڕای ئەوەی ساڵەکانی سەرکوتی سەرهتاکانی بزووتنەوەی نوێی ڕۆژهەڵاتمان وەبیر دەخاتەوە، هەڵگری ئەو ڕاستییەشە، کە بزافی نەتەوەیی ئێمە پێی ناوەتە قۆناغی هزری، و گشتگیرو هەر لەم ڕاستایەدایە کە سیستەمی داگیرکەر، دەستی داوەتە ئەم یارییە بۆ سەرکوت کردنی بزافی نەتەوەییمان.
با به ئێرادهیکی یهکگرتوو، هەوڵەکانمان چڕتر بکەین، بۆ کۆدەنگی و یەکدەنگی و هەموو توانامان بخەینە گەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکار و له پێناو ئازادیی و سەربەخۆییدا.
ڕێکخراوی جیهانی کورد
٢٠٢١/١/٢٤