ئاڵوگۆڕی بیروڕای ڕێکخراوی جیهانی کورد و دیاسپۆرای کوردی/ئێرانی لەگەڵ پەرلەمانی ئەیالهتی نۆردراین ڤێستفالن
دوسڵدۆرف، ١٨ی مای ٢٠٢٦ – لەسەر بانگهێشتی فراکسیۆنی SPD لە پەرلەمانی نۆردراین ڤێستفالن ، ئێمە وەک ئەندامانی ڕێکخراوی جیهانی کورد سەردانی پەرلەمانمان کرد. شاندی ئێمە لە کەسانی زیانلێکەوتووی ڕاستەوخۆ و ئەکتەرە سیاسییەکان پێکهاتبوو: جگە لە بریندارانی شۆڕشی ژینا و کەسوکاری لەسێدارەدراوان و بەندکراوانی سیاسی، نوێنەرانی پارتەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پارتی چەپی ئێرانیش بهشدار بوون لەم کۆبوونەوەیەدا. ئامانجی ئەم سەردانە قووڵکردنەوەی گفتوگۆکان و بەردەوامیدان بوو بە دانیشتنەکانی پێشوو.
لە لایەن پەرلەمانەوە، چەندین پەرلەمانتار وەڵامی ئەم بانگهێشتە گرنگهیان دایەوە، لەوانە پەرلەمانتاران: ئینگە بلاسك (Inge Blask)، نینا ئاندریشن (Nina Andrieshen)، کارۆلین کیرش (Carolin Kirsch) و یۆزێف نۆیمان
(Josef Neumann)، هاوشان لەگەڵ چەندین کاربهدهستی پەرلەمانەکە.
پاشخانی سیاسی: پێشنیازی هاوبەشی نێوان فراکسیۆنەکان
هۆکاری ئەم کۆبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوون و خراپتربوونی ڕەوشی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵەوە، بەتایبەت دوای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانە دژی ڕژێم، کە بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەیان هەزار کەس بوونەتە قوربانی توندوتیژییەکانی حکومەت.
لەژێر تیشکی ئەم بارودۆخەدا، فراکسیۆنەکانی CDU، SPD، BÜNDNIS 90/DIE GRÜNEN و FDP پێشنیازێکی هاوبەش و مێژوویی نێوان فراکسیۆنەکانیان (بەڵگەی ژمارە 18/18088) پێشکەش کرد. لە میانەی دیبەتی پەرلەمانیدا، پەرلەمانتاران بە توندترین شێوە سەرکۆنەی توندوتیژییە دڕندانەکانی ڕژێمی مەلایانیان دژی گەلانی ئێران کرد.
نیشانەیەکی ڕوون لە هاوپشتی نێوان پارتە جیاوازەکان
بە پەسەندکردنی ئەم دەستپێشخەرییە پەرلەمانییە، پەرلەمانی ویلایەتەکە پەیامێکی ڕوون و گشتگیری لە نێوان سەرجەم فراکسیۆنەکاندا له نۆردراین ڤێستفالن بڵاو کردەوە کە بە توندی لە پاڵ کۆمەڵگەی مەدەنی دیموکراتیک لە ئێراندا دەوەستێت و پشتگیری لەو هاووڵاتییە ئێرانیانە دەکات کە لەم ویلایەتەدا دەژین و خەبات بۆ داهاتوویەکی ئازاد دەکەن.
وەک چۆن پەرلەمانتار یۆزێف نۆی مان (SPD) لە کاتی دیبەتبەکاندا جەختی لەسەر کردەوە، مەبەست لێی نیشاندانی هەڵوێستێکی ڕوونی مافی مرۆڤ و دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە دیاسپۆرا لە نۆردراین ڤێستفالن دا بتوانێت لە کەشێکی ئارامدا بژیت و بۆ مافەکانی خۆی خۆپیشاندان بکات. سەردانی ڕێکخراوی جیهانی کورد بۆ پەرلەمان جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان سیاسەتی نۆردراین ڤێستفالن و کۆمەڵگە مهدهنی تا چەند گرنگ و پێویستە بۆ ئەوەی دەنگی ههموو لایهنهکان به کاربهدهستانی دارێژهری سیاسهت بگات





