پێرەوی ناوخۆی ڕێکخراوی جیهانی کورد
بەشی یەکەم: ناو، شوێن، تۆمارکردن بەفەرمی، ساڵی دهستپێکردنی چالاکی
- ناو: “ ڕیکخراوی جیهانی کورد“. (WKO)
- ناوەند: شاری ئێسێن.
- ڕێکخراوەکە دەبێ بە فەرمی لە بەشی تۆمارکردنی ڕێکخراوهکاندا تۆمار بکرێ. پاش تۆمار کردن، پاشگری e.v (ڕێکخراوەی بەفەرمی تۆمارکراو) بەخۆوە دەگرێ.
- ساڵی دامهزران، دەبێتە ئەو ساڵە بە پێی سالژمێڕی کاتی تۆمارکران.
بەشی دووهەم: ئامانج، مەبەست و ئەرکەکان،
- ئامانجی ڕێکخراوەکە دامەزراندنی ناوەندێکی زانیاری و تۆمارکردنی بەڵگە و لێکۆڵینەوەیە (داکۆمێنتاسیۆن)، کە بەشیوازی زانستیانە مەسەلەکانی کورد و بابەتە پێوەندیدارەکان بە کورد گەشە پێبدا.
-
- ئا: ڕیکخراوەکە بۆ گەشەدان به پێکەوە ژیان و لێک تێگەیشتن لەنێوان کوردەکان و ئاڵمانیەکان و هەروەها گەلانی تر، ئاڵوگۆڕی کولتوری بهنرخ دهزانێت و پهرهی پێدهدا.
- ب: ڕێکخراو به مهبهستی یارمهتیدان بهو کهسانهی کهبههۆکاری سیاسی یان ئایینی تووشی ڕاودوونان و مهترسییکانی گیانی بوونهتهوه، کار دهکات. ههروهها بۆ ئاوارهکان، قورنانیان، زیان لێکهوتووهکان، پاشماوه وبه دیل گیراوهکانی شهڕ چالاکی دهنوێنی. ڕێکخراو بایهخدان به یادکردنهوه لهقوربانییانی شهڕ و کارهساتهکان به ئهرکیئ خۆی دهزانێ
- بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە، ڕیکخراوەکە تێدەکۆشی ئاکادێمیایەکی کوردی دابمەزرێنێ. ئەو ئاکادێمیایە بەو ئەرکانە هەڵدەستێ:
- ڕایەلەیەک بۆ پێوەندی نێوان لێکۆڵەرەوانانی کورد پێکدێنێ.
- پەرتوکخانە و ناوەندێکی بەڵگەنامە بۆ لێکۆڵەرەوانان پێکدێنی.
- ئینسیکلۆپێدیا (خەزێنەی زانیاری) کوردیکا / کوردی پێدیا لەسەر ڕایەلەی ئینتێرنێت بۆ کولتور و مێژووی کورد دادەمەزرێنی.
- سێمینار و کۆنفرانس بۆ باس لەسەر بابەتەکانی پێوەندیدار بە کولتور و پێناسەی کورد ڕیکدەخا.
- گەشەدان بە کاری کولتوری، پەروەردەکردن و پەرەپێدان بە بابەتەکانی پێوەندیدار بە ئینتێگراسێۆن (خۆریکخستن) ی رەوەندی کورد بە ئەرکی خۆی دەزانێ.
- بۆ گەشە پێدانی هاوکاری و هاوپێوەندی لەگەڵ ئالمانیەکان لە هەموو بوارێکدا تێدەکۆشێ.
- بواری هاوکاریی لە لەگەڵ تاکەکان، پێکهاتەکان، ڕیکخراوە نێونەتەوەییەکان و ئەو دەوڵەتانەی کە پارێزگاری لە کولتوری کورد و پێناسەی کورد دەکەن، پێکدێنی و پهرهی پێدهدا.
- سالانە خەڵاتێکی کوردی دەدا بە کەسێکی هەڵبژێردراو لە ناو ئەو کەسانەی کە کاریان بۆ گەشەپێدانی کولتوری کورد و پێناسەی کورد و مێژووی کورد کردوە.
بەشی سێهەم: بۆ بەرژەوەندیی کۆمەڵایەتی،
- ڕیکخراوەکە لە پێناو بەرژەوەندیی کۆمەڵایەتی دایە و مەبەستی وەدەستهێنانی بەرژەوەندی و قازانجی ماڵی نییە.
- دارایی ڕیکخراوەکە تەنیا بۆ ئامانجە دیاریکراوەکانی ناو پێرەو سەرف دەکری. بۆ ئەندامەکانی ڕیکخراوە نییە کە ئەو داراییە بۆ بابەتی تایبەتی و کەسی خۆیان بەکار بەرن.
- ئەندامەکان لەکاتی هەڵوەشانەوەی ڕیکخراوە، خۆ لەکار کێشانەوە و یان هەر چەشنە کۆتایی هێنانێک بە کاری ڕیکخراوەکە، ناتوانن ببنە بەشداری دارایی ڕیکخراوە کە.
- بۆ هیچ کەس نییە کە بۆ مەبەستی بیانی بە کارەکانی ڕیکخراوەکە دارایی ڕیکخراوەکە بەکار بەری و یان بە شێوازی ساختەکراو پتر لە پارەی تێچوو وەرگرێتەوە.
- ڕیکخراوەکە دەتوانی یارمەتی لە کەسی حەقیقی یان حقوقی، لە ڕیکخراوەکانی کۆمەڵایەتی، کلیسا و دەوڵەت وەرگری بە مەرجێ هیچ گرفتێکی بەپێچەوانەی پێرەو بۆ خۆی وەدی نەهێنێ.
بەشی چوارەم: ئەندامەتی
- هەر کەسێکی حەقیقی یان حقوقی کە ئامانجەکانی ڕیکخراوەکە پەسند بکات، دەتوانێ ببێتە ئەندام.
- دەستەی بەڕیوەبەرایەتی لەسەر داواکاری بە نووسراوەی ئەندامەتی بڕیاردەدا.
- وازهێنان لە ئەندامەتی هەموو کاتێک ڕیگەی پێدەدرێ. وازهێنان دەبێ بە نووسراوە بە بەرێوەبەرایەتی پێشکێش بکرێ.
- دەرکردنی ئەندام لەکاتێکدا ڕیگەپێدەدرێ کە ئەندام بە ئاشکرا دژ بە ئامانجەکانی ڕیکخراوەکە کاری کردبێ. بۆ دەرکردن پێویستە کە کۆبوونەوەی گشتی بە دوو لە سێی دەنگ پەسندی کا.
- ئەندامەتی ئەندام بە مردن کۆتایی دێت.( کەسانی حقوقی پاش هەلوەشانەوەی ڕیکخراوەکەیان، کۆتایی بە ئەندامەتیان دێت.)
- پارەی سالانەی ئەندامەتی لەلایەن کۆبوونەوەی گشتی ئەندامەکان دیاری دەکرێ.
بەشی پێنجەم: دەستەی بەڕیوەبەرایەتی،
- ئەندامەکانی بەڕیوەبەرایەتی خۆبەخشانە کار دەکەن.
- کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لانی کەم ساڵانە چوار جارە.
- دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە سێ کەس پێکدێ. کارگێری یەکەم، کارگێری دووهەم و بەرپرسی دارایی.
- بەپێی پاراگرافی ٢٦ی یاسای BGB، بەرێوەبەرایەتی لە کارگێڕی یەکەم و دووهەم پێکدێ کە هەرکامیان ڕیکخراوەکە نوێنەرایەتی دەکەن.
- دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەلایەن کۆبوونەوەی گشتیی ئەندامان بۆ ماوەی دووساڵان هەڵدەبژێردری.
بەشی شەشەم: کۆبوونەوەی گشتی ئەندامان
- کۆبوونەوەی گشتیی ئەندامان ساڵانە جارێک پێکدێ. هەروەها دهبیت کۆبوونەوەی گشتی بانگهێشتن بکرێت، کاتێک که بەرژەوەندی ڕیکخراوە بخوازێ یان لانی کهم ٣٠ لە ١٠٠ی ئەندامەکان به نووسراوه، که تێیدا ئامانج و مهبهستی کووبونهوهکه روون کرابێتهوه، داوا بکەن.
کۆبوونەوەی گشتی دەتوانێت بە تەواوی بە شێوەیەکی مەجازی ئەنجام بدرێت. دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بڕیار دەدات کە ئایا کۆبوونەوەی گشتی بە شێوەیەکی مەجازی، یان به شێوەیەکی بهشداری ڕاستهۆخۆ ئهنجام بردێت.
- ئەگەر کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی تێکەڵاو بە بەکارهێنانی بەشداریکردنی دیجیتاڵی بەڕێوەبچێت، مافی ئەندامان، بە تایبەتی مافی قسەکردن، پێشکەشکردنی پێشنیار، داوای زانیاری و دەنگی بەشداربووانی ئۆنلاین، بە تەواوی گەرەنتی دەکرێت. ئەمەش دەتوانرێت بە هەر جۆرە پەیوەندی و گواستنەوەی زانیاری و هەروەها بە تێکەڵکردنی شێوازی گواستنەوەی جیاواز ئەنجام بدرێت. ڕێکاری ورد لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە بانگهێشتنامەکەدا و لە سەرەتای هەر کۆبوونەوەیەکی گشتی تێکەڵاودا دیاری دەکرێت و ڕوون دەکرێتەوە. مەگەر بە پێچەوانەوە ئاماژە نەکرێت، بە گشتی پلاتفۆرمی Zoom بەکاردەهێنرێت.
- ئەندامەکان بەرپرسیارن لە پێداویستییە تەکنیکییەکان بۆ بەشداریکردن لەسەر ئامێرەکانیان. کۆمەڵە تەنیا گەرەنتی دابینکردنی بنەڕەتی بژاردەی مەجازی و ئەگەر پێویست بێت، بە تەلەفۆن سەبارەت بەو تەکنەلۆژیایەی کە لە شوێنی کۆبوونەوەکەدا بەردەستە. لە ئەگەری دروستبوونی کێشەی تەکنیکی گشتی دەبێت بەپەلە کۆبوونەوەی گشتی دووبارە بکرێتەوە.
- هەڵبژاردنی نهێنی لە کۆبوونەوە گشتییە مەجازی و تێکەڵەکان لە ڕێگەی ئامرازی ئۆنلاین Zoom ئەنجام دەدرێت. بهرپرسی هەڵبژاردن دڵنیا دەبێتەوە لەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت. هەروەها ئەندامان بژاردەی دەنگدانیان هەیە بە (نووسراوه) پۆست.
- بۆ هەموو کۆبوونەوەیەکی گشتی لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە ماوەی سێ حەوتوو پێش کۆبوونەوە ئەندامەکان بە نووسراوە بانگهێشتن دەکرێن. هەروەها دەستوری دیاریکراوی کۆبوونەوەکە بە نووسراوە وێڕای بانگهێشتنەکە بۆ ئەندامەکان دەنێردرێ.
- بەڕێوەبەری کۆبوونەوەی گشتی بەرپرسی یەکەمە و لەکاتێکدا نەتوانێ ئامادە بێ، بەرپرسی دووهەمە. کاتێک هیچ کامیان مەودای بەشداریان نەبوو و یان بەهەر هۆیەک بەشدار نەبوون، بەشدارانی کۆبوونەوەی گشتی بەڕیوەبەری کۆبوونەوەکە دیاری دەکەن. بەشدارانی کۆبوونەوەی گشتی بهرپرسی نووسینی پرۆتوکۆلی کۆبونهوهکه دیاری دهکهن.
- هەر بانگهێشتنێکی کۆبوونەوەی گشتی بە بێ لەبەرچاو گرتنی ژمارەی بەشداران دەست بەکار دەبێ و ئیزنی پهسهند کردن و یان گۆرانکاری ههیه
- بڕیارەکانی کۆبوونەوەی گشتی بە لەبەرچاوگرتنی دەنگی زۆربەی ئاسایی پەسند دەکرێن. بۆ ئالوگوری پێرەو پێویستە سێ لە چواری دەنگەکان بێنیتهوه.
- پرۆتۆکۆلی بریارەکانی کۆبوونەوەی گشتی دەنووسرێت و لە لایەن بەرپرسی نووسینی پرۆتۆکۆل(بروانه بهشی شهشهم خاڵی ٣) و بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکە واژوو دەکرێت.
بەشی حەوتەم: هەلوەشانەوەی ڕێکخراوە و یان کۆتایی هێنان بە چالاکی،
- بۆ هەلوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە چوار لە پێنجی دەنگی ئەندامەکان پێویستە.
- بە ههلوەشاندنەوە و یان کۆتایی هێنان بە چالاکی سامانی ڕیکخراوەکە دەدری بە کۆمەڵەی پاڵپشتی لە گەلانی مهترسی لهسهر لە گۆتینگن، کۆمەڵەی بە فەرمی تۆمار کراو GfbV
کە ئەویش بۆ مەبەستی خزمەتگوزاری و بەرژەوەندی کۆمەڵگا بەکاری بێنێت.
ناو و نیشان:
Gesellschaft für bedrohte Völker e. V. (GfbV)
Postfach 2024, 37010 Göttingen, Deutschland
USt-ID-Nr.: DE 115 313 877
Registergericht: Amtsgericht Göttingen
Registernummer: VR 180
ئەو پێرەوە لە ڕیکەوتی ٢٦.٠٥.٢٠١٨ خستراوەتە بەردەست و له ڕێکهوتی ١٩.٠٨.٢٠١٩ و ١١.٠٣.٢٠٢٥ گۆرانکاری تێدا کراوه.